بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ناوەندی پەیوەندییەکانی ئەرکانی گشتیی هێزە چەکدارەکان ڕۆژی شەممە ٥ی خەزەڵوەر ساڵی ١٤٠٣ بەیاننامەیەکی بڵاو کردەوە.
تێدا هاتەوە؛ بە ئاگاداری نەتەوەی بەشەرەف و غیرەتداری ئێرانی ئیسلامی، دەگەینین، فڕۆکەکانی دوژمنی زایۆنی لە دەسدرێژکارییەکی ئاشکرا و بە پێچەوانەی یاسا نێودەوڵەتییەکان سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شەممە ٥ی خەزەڵوەر، بە کەڵک وەرگرتن لە کەشی لواو و لە بەردەستی سوپای تیرۆریستی ئەمریکا لە عێراق، سەد کیلۆمەترێک لە سنوورەکانی ئێرانەوە دوورە، و لە دوورەوە، ژمارەیەک مووشەکی هاویشت بەرەو هەندێک ڕاداری سنووری لە پارێزگاکانی ئیلام، خوزستان و دەوروبەری تاران، کە بەهۆی ئەدای بەرگری ئاسمانی وڵاتەوە زیانێکی سنووردار و کەم کاریگەرییان لێکەوتەوە و چەندین سیستەمی ڕادار زیانیان بەرکەوتووە، کە بەشێکیان دەستبەجێ چاک کرانەوە و هەندێکیشیان خەریکە نۆژەن دەکرێنەوە.
لەم ڕاگەیاندنەدا هاتووە: "لەم کارە ناڕەوا و نایاساییەدا، بە ئامادەیی بەرگری ئاسمانی وڵات، ژمارەیەکی بەرچاو لە مووشەکەکان تێکشکان و ڕێگرییان لێکرا، هەروەها ڕێگری لە هاتنە ناوەوەی فڕۆکەکانی دوژمن بۆ ناو ئاسمانی وڵات کرا".
ناوەندی پێوەندییەکانی ئەرکانی گشتیی هێزە چەکدارەکان لەم ڕاگەیاندنەدا زیادی کرد: کۆماری ئیسلامی ئێران وێڕای پاراستنی مافی خۆی بۆ وەڵامدانەوەی یاسایی لە کاتی گونجاودا، جەخت لەسەر دامەزراندنی ئاگربەستێکی بەردەوام لە غەززە و لوبنان دەکاتەوە بۆ ڕێگریکردن کوشتنی خەڵکی بێدەسەڵات و ستەملێکراو."
هۆشداریی دەدەینە حکومەتی تیرۆریستی و تاوانکاری ئەمریکا کە ڕۆڵی سەرەکی لە پشتیوانی کردن لە کردەوە تاوانکارییەکانی ڕژێمی زایۆنی لە تێکدانی ئاسایشی ناوچەکەدا دەگێڕێت، کە ڕێگری لە تەشەنەسەندنی ململانێ و نائەمنی لە ناوچەکە و کوشتنی خەڵکی بێتاوان بکات".
بەتایبەتی لە غەززە و لوبنان ئەم ڕژێمە نایاسایی و ناشەرعیەی گرتووە و خۆی و هاوپەیمانەکانی لەناو ئەو زەلکاوەی کە ئەو ڕژێمە داگیرکەرە دروستی کردووە، گیر نەدەن.
Your Comment